Mobile menu

هاوكاری 10670 خێزانی كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و مه‌خموور ده‌كرێت

Karkuk17.1.2017 1

به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كان پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه

 

      پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر رووداوه‌كانی 16/10/2017 نزیكه‌ی دووسه‌د هه‌زار كه‌س له پارێزگای كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و مه‌خموورو زوممارو ده‌ورووبه‌ری روویان له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری خۆراكی و پێداویستی ناوماڵه‌ی پێشكه‌شكردوون، كه‌ له مانگی 12ی 2017 دا هاوكاری پێشكه‌شی (10670) خێزان كردووه.

 

  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی نائارامی شاره‌كانیان روویان له ناوچه ئارامه‌كانی كوردستان كردووه‌، له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك تیمه‌كانی داتاو زانیاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستان به كۆكردنه‌وه‌ی ناوی سه‌رجه‌م سه‌رۆك خێزانه‌كان و دواتر فۆرمێكی تایبه‌تیان بۆ دروستكردن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فۆرمانه‌وه هاوكارییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیله‌م مانگه‌دا هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر (10670) خێزاندا دابه‌شكردووه. كه له‌م خشته‌یه‌دا به‌پێی سێكته‌ره‌كان ژماره‌ی خێزانی سودمه‌ند و شتومه‌كی دابه‌شكراو ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

 

سێكته‌ره‌كان ژ. خێزانی سودمه‌ند ژ. كه‌سی سودمه‌ند
خۆراك 897 4485
ناخۆراك 8876 39675
wash 897 4485
كۆی گشتی 10670 48645