Mobile menu

لێقه‌وماوانی زه‌وی له‌رزه‌كه‌ی شارۆچـــــــــكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان هاوكاری ده‌كرێن

Darbandikhan 17.1

 

له بارودۆخێكی ســــــــــه‌ختی ده‌روونیدا ده‌ژین

 

دوای ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتی 12/11/2017 زه‌وی له‌رزه‌یه‌كی بەهێز باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و شارۆچكه‌ی دەربەندیخان زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی به‌ركه‌وت. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هه‌ماهەنگی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زیانی بوومەلەرزەكە به 370 ملیۆن دۆلار بووه‌و 513 كەسیش برینداربوون و 9 كەس گیانیان لە دەستداوه. له‌ رۆژی یه‌كه‌می كاره‌ساته‌كه‌وه‌ دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی هاوكاریی خۆراكی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵه‌و خێوه‌ت و كه‌ره‌ڤانه‌ی گه‌یانده (1554) خێزانی زیانلێكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ناحیه‌كانی به‌مۆ و مه‌یدان. هه‌روه‌ها له‌مانگی (12) به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای one vision international ی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵسان به دابینكردنی (958) فلته‌ری خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی شاره‌كه. به‌تێكڕای سوودمه‌ندانی هاوكارییه‌كان له‌مانگی (12)دا (5510) خێزانی هاوكاری خۆراكی و ناوماڵه كراون.

 

     به‌هۆی وێرانبوونی به‌شێكی زۆر له خانووه‌كانی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و مه‌ترسییه‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی زه‌وی له‌رزه‌كان، دانیشتوانی شاره‌كه له بارودۆخێكی خراپی ده‌روونی و نه‌بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه‌دا ده‌ژین، هاوكات به‌شێكی زۆری دانیشتوانی شاره‌كه له‌نێو خێوه‌ت و پاركه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

 

له درێژه‌ی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی زه‌وی له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه له‌نێو ئازارو مه‌ینه‌ته‌یه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا ده‌بن و له‌نزیكه‌وه له بارودۆخ و گوزه‌رانیان ده‌كۆڵنه‌وه‌، هاوكات پرۆسه‌ی ناونوسكردنی زیانلێكه‌وتووان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه ئێستاكه له كوخ و زنج و خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام خێوه‌ت و خۆراك و پێداویستی ناوماڵه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پاش به‌دواداچوونی تیمه‌كانی ده‌زگا بۆ كێشه‌و گرفتی ئاوی خواردنه‌وه له شاره‌كه‌دا، ده‌ركه‌وت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت، بۆیه پاش دیراسه‌كردنی بابه‌ته‌كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای one vision international ی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵسان به دابینكردنی (958) فلته‌ری خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ 958 ماڵی شاره‌كه، هه‌روه‌ها به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای LDSی ئه‌مه‌ریكی سێ بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و رێكخراوی Q net له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاوه به پێداویستی ناوماڵه‌و خواردن به‌شدارییان كرد و سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی لێقه‌وماوانی شاره‌كه كران.