Mobile menu

هاوکاری ٥٠٠ خێزانی کەم دەرامەتی سۆران و رەواندز دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵیادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەدا، هاوکاری ٥٠٠ خێزانی کەم دەرامەتی لە سۆران و رەواندز کرد.

 

رێکەوتی ١٦/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە یادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجەی شەهیددا بە جۆرەها چالاکی ئەو رۆژەیان بەرزنرخاند و لە رەواندز و سۆران هاوکاری خۆراکییان بۆ  ٥٠٠ خێزانی کەم دەرامەت دابینکرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگەدا سەنتەری هەڵەبجەی شەهیدی بەو بۆنەوە کردەوە و کارمەندەکانی لە سەرجەم ئۆفیس و کەمپەکاندا پێنج خولەک بەبێ دەنگی بۆ رێزگرتین لەو یادە بە پێوە وەستان.

 

 

لە پارێزگای هەڵبجەدا رێز لەو یادە گیرا و هاوکاری ماددی پێشکەشی ١٥٧ منداڵە شەهیدی دەستی تیرۆریستانی داعش کرا.