پێداویستی خاوێنکردنەوە بەسەر ٣٠٠٠ خێزاندا دابەشکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابین کردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی ئاوارە و پەنابەران و بە هەماهەنگی رێکخراوی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ ٣٠٠٠ خێزان دابین کرد.

 

رێکەوتی ١٩/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوی unicef  ٣٠٠٠ پێداویستی خاوێنکەرەوەیان لە شارەدێی رەبیعە بەسەر خێزانەکاندا دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی رێگری کردن لە ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی موسڵ و دەوروبەری هاوکارییەکانی بە هەماهەنگی رێکخراوە جیهانییەکان دەگەیەنێتە ناوچە تازە ئازادکراوەکان.