Mobile menu

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناو سەنتەری نەینەوا بەردەوامە

٣٥٠٠ بەشەخۆراکی دیکە بۆ خێزانەکانی ناو پارێزگای نەینەوا لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێتەوە دابین کرا.

 

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت گەیشتنە ناو سەنتەری پارێزگای نەینەوا و هاوکاری خۆراکییان بۆ ٣٥٠٠ خێزانی گەڕەکی کەرامە لە نەینەوا.

موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنفرانسی پێشکەشکردنی راپۆرتی ساڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانییدا رایگەیاندبوو: ''بەمەبەستی رێگری کردن لە ئاوارەبوونی خەڵکانێکی زیاتر بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ دەدەین هاوکارییەکانمان بگەیەنینە ناوچە ئازادکراوەکان و بەتایبەتیش ناو سەنتەری نەینەوا''.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی بۆ سەنتەری نەینەوا چڕتر کردووەتەوە و تەنیا لە ماوەی مانگێکدا ٦٠٠٠ خێزانی ناو شارەکە هاوکاریی خۆراکییان بۆ دابین کراوە.