١٨٥خێزانی کەمدەرامەت لەشارەدێیەکی نەینەوا هاوکاری کران

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە گەیاندنی هاوکارییەکانی بۆ ناوچە تازە ئازادکراوەکان و لە درێژەی هەڵمەتەکانیدا بە هەماهەنگی مانگی سووری ئیماراتی پارسێلی خۆراکی بۆ ١٨٥ خێزانی کەم دەرامەت دابین کرد.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٦/٤/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی مانگی سوری ئیماراتی بەردەوامی دا بەهاوکارییەکانی بۆ خەڵکی ناوچە تازە ئازاد کراوەکان و پارسێلی خۆراکی وشکی بۆ ١٨٥ خێزانی کەم دەرامەتی گوندی قەسرعلوشی شاردێی عیازیەی سەربە نەینەوا دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە هەڵمەتی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناوچە تازە ئازاد کراوەکان لە کاتێکدایە کە دانیشتووانی بەشێکی عێراق بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارە دەبن و کەمترین خۆراک و پێداویستییان بۆ دابین دەکرێت.