هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکان بۆ نەینەوا بەرێوەچوو

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی گەیاندە سنووری پارێزگای نەینەوا بە هاوکاری رێکخراوی Act Now Children's Found پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ ١٥٠٠ خێزانی شارەدێی بەرتلە دابین کرد.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرەڕای مەترسییەکانی پاشماوەکانی شەڕی تیرۆریستانی داعش، هەڵمەتێکی  هاوکارییەکانیان گەیاندە شارەدێی بەرتلەی سەربە پارێزگای نەینەوا و بەهاوکاری رێکخراویANCF پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ ١٥٠٠ خێزان دابەشکرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی زۆرترین هاوکارییەکانی بۆ خەڵکانی ناوچە ئازادکراوەکان و تەنیا لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا هاوکاری خۆراکی ٦٠٠٠ خێزانی سەنتەری پارێزگای نەینەوای کردووە، ئەمجارەی بە هەماهەنگی رێکخراوی ANCF پێداویستی خاوێنکەرەوەی بۆ خێزانەکانی شارەدێی بەرتلە دابین کرد.

 

ناوچە تازە ئازاد کراوەکان بەهۆی خراپی و رەوش و شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە کەمترین هاوکارییان بۆ دابین کراوە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبێ گوێدانە مەترسییەکان هەوڵدەدات زۆرترین پێداویستی بگەیەنێتە ناوچەکان.