لە دوو باخچەی ساوایاندا یاری منداڵان پێشکەشی منداڵان کرا

منداڵان دوور لە هەموو کێشە و کەموکۆڕییەکانی جیهانی گەورەکان، بەشێکی گرنگی کۆمەڵگان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەشێک لە پێداویستییەکانیان بۆ پڕ بکاتەوە.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٧ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دیاری بۆ منداڵانی هەردوو باخچەی ساوایانی ( منداڵانی مەخموور و گوڵان) دابین کرد، دیارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێکهاتبوون لە یاری منداڵان و بوونە مایەی دڵخۆشبوونی  ٢٩٠ منداڵ.

 

دەزگای خێرخوازی بارزانی پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵان و قوتابیان بە کۆڵەکەیەکی بەهێز دەزانێت بۆ داهاتوو و لە دابینکردنی هەرجۆرە هاوکارییەک بۆ ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگا درێغی نەکردووە.