Mobile menu

لە یادی چوارشەمە سورێی ئێزیدییەکاندا هاوکاری ٨٠٠ خێزان کرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رێزگرتن لە جەژنی چوارشەممە سورێی کوردانی ئێزیدی هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٨٠٠ خێزان ئاوارەی ئێزیدی کرد.

 

ئەمڕۆ چوار شەمە رێکەوتی ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ جەژنی چوارشەممە سورێی کوردانی ئێزیدییە و ئەم رۆژە پیرۆزییەکی تایبەتی لە دینی ئێزیدیدا هەیە.

 

لەم رۆژەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی هاوکارییەکانیان بەمەبەستی رێزگرتن لە جەژنەی کوردانی ئێزیدی بەڕێوەبرد، لە هەڵمەتەکەدا ٨٠٠ کارتۆن خۆراکی وشک پێشکەشی ئاوارە کوردەکان لە سنووری سەرسنک کرا.