پێداویستی خاوێنکردنەوەی بۆ ٦٣٠ خێزانی گوندێکی زومار دابەشکرا

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ب هەماهەنگی unicef ٦٣٠پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ گوندی شیرینی شارەدێی زومار دابین کرا.

 

رێکەوتی ٢/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوکاریکردنی ناوچە تازە ئازاد کراوەکان بە هەماهەنگی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوەی گەیاندە گوندی شیرینی شارەدێی زومار.

 

لەو هەڵمەتەدا ٦٣٠ خێزانی ئاوارە پێداویستی خاوێنکەرەوەیان بۆ  دابین کرا، جێگای ئاماژەیە هەڵمەتی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە داهاتووشدا بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە درێژەی دەبێت.