Mobile menu

هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکان دەگەیەندرێتە ناو شاری موسڵ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوار چێوەی پلانێکی پێشوەختەدا بۆ پێشگیری کردن لە ئاوارەبوونی خەڵکانێکی زیاتر و گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچە ئاڵۆزەکان، هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی  بە هەماهەنگی فریاگوزاری ئیسلامی گەیاندە هەردوو بەری راست و چەپی شاری موسڵ.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٤/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فریاگوزاری ئیسلامی هەڵمەتێکی بەرفروانی هاوکارییە خۆراکییەکانیان بۆ هەر دوو بەری راست و چەپی موسڵ بەڕێوەبرد و لەو هەڵمەتەدا ٢٠٠٠ خێزانی دانیشتووی شارەکە سوود مەند بوون.

 

جێگای سەرنجە لە دەستپێکی مانگی پێنجەوە هەتا ئێستا هاوکاری خۆراکی بۆ ٧٠٠٠ خێزانی ناو سەنتەری نەینەوا (شاری موسڵ) دابین کراوە، دانیشتووانی شاری موسڵ بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە بارودۆخێکی خراپ دان و کەمترین پێداویستییە خۆراکییەکان لەو شارەدا دەست دەکەوێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە هەتا ئێستا بەری راستی نەینەوا لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە و شەڕ لە کۆڵانەکانی شارەکەدا بەردەوامە.