Mobile menu

لە ئامێدی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری کەسوکاری شەهیدان دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکارییەکانی لەسەرتاسەری کوردستاندا دەست پێکردووە و بەو مەبەستەش هاوکاری خۆراکی گەیاندە ٦٦ خێزانی شەهیدانی دەستی داعش لە ئامێدی.

 

رێكەوتی ١٢/٦/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانیان لە ئامێدی بەسەر کردەوە و خۆراکی وشکیان بۆ ئەو بنەماڵانە دابین کرد. جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە ئەرکی خۆی زانیوە خزمەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بکات.

 

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٢٤٠٠ قوتابی و ١٩٩٠ خێزانی کەمدەرامەت کراوە و هاوکارییەکانی بە درێژایی رۆژانی مانگی رەمەزان بەردوام دەبێت.