Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری کەمئەندامانی کۆمەڵەی ژین دەکات

لە درێژەی هەڵمەتی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، چالاکییەکی خێرخوازیی بە سپۆنسەری کۆرەک تلیکۆم لە کۆمەڵەی ژینی کەمئەندامان بەڕێوەچوو.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ١٤/٦/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراکیان بە سپۆنسەری کۆرەک تلیکۆم پێشکەشی ٣٠٠ کەمئەندام لە کۆمەڵەی ژین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە بەردەوام دەبێت و بە درێژایی رۆژانی رەمەزان هاوکاری کەمئەندامان و کەمدەرامەتان و چین و توێژە جیاوازەکان دەکرێت.