Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٨٦٦ خێزان لە کەرکووک هاوکاری دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز درێژەی هەیە و لە چوار چێوەی هەڵمەتی هاوکارییەکانیدا پارسێلی خۆراکی بۆ  ٨٦٦ خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک دابین کرد.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ١٤/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێژەی دا بەهەڵمەتی هاوکارییەکانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، تیمەکانی هاوکاری خۆراکییان بۆ ٨٦٦ خێزانی کەمدەرامەت لە گەرەکەکانی پەنجا عەلی و شۆریجەی شاری کەرکووک دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی`هەڵمەتێکی هاوکارییەکانی بۆ خەڵکی کەمدەرامەتی کوردستان دەست پێکردووە و لەو هەڵمەتەدا ٢٩٧٠ خێزان و ٢٤٠٠ قوتابی و ٣٠٠ کەمئەندام هەتا ئێستا سوودمەند بوون.