Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جۆرەها هاوکاری دەگەیەنێتە شەنگال و دەوروبەری

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین چالاکییدا پێداویستی ناوماڵ و خۆراکی بۆ زیاتر لە هەزار خێزانی شەنگال و دەوروبەری دابین دەکات.

 

رێکەوتی ١٥/٦/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شەنگال بەهاوکاری رێکخراوی SPی ئەمریکی لە هەڵمەتێکدا ٦٢٠ کارتۆن پێداویستی ناوماڵە بۆ خێزانەکانی قەزای شەنگال دابین دەکات، کە ٥٠ خێزانیان لەو خێزانانەن کە تازە گەراونەتەوە بۆ گوندەکانیان و ئاوەدانیان کردوونەتەوە.

 

هەر لە درێژەی چالاکییەکانیدا، ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراک بۆ ٥٣٠ خێزانی گوندی گورمز و کۆمەڵگەکانی ''زۆراڤا و حەردان'' دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لەسەرەتای ئاوارەبوونی دانیشتووانی شەنگال و دەوروبەری بەردەوام بووە لە خزمەت کردنی خێزانەکان و بووەتە پاڵپشت و پەنای ئاوارەکان.