دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٥٤٨ خێزان لە هەڵەبجە هاوکاری دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز درێژەی هەیە و لە چوار چێوەی هەڵمەتی هاوکارییەکانیدا پارسێلی خۆراکی بۆ  ٥٤٨ خێزانی کەمدەرامەت لە هەڵەبجە دابین کرد.

 

رێکەوتی ٢٣/٦/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێژەی دا بەهەڵمەتی هاوکارییەکانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، تیمەکانی هاوکاری خۆراکییان بۆ ٥٤٨ خێزانی کەمدەرامەت لە پارێزگای هەڵەبجە و شارەدێ و گوندەکانی دەوروبەری دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی`هەڵمەتێکی هاوکارییەکانی بۆ خەڵکی کەمدەرامەتی کوردستان دەست پێکردووە و لەو هەڵمەتەدا خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا سوودمەند بوون.