کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکان گەیەندرایە بەری راستی موسڵ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەتی کوێت کاروانێکی دیکەی هاوکارییە خۆراکیەکانی دەگەیەنێتە دانیشتووانی شاری موسڵ و پێداویستی خۆراکی بۆ ٥٠٠ خێزان لە گەڕەکی حەی نەجاڕی بەری راستی شارەکە پڕ دەکاتەوە.

 

رێکەوتی ١٠/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ دانیشتوانی موسڵ کە بەهۆی شەڕەوە کەمترین پێداویستی خۆرکییان دەست دەکەوێت وسەرەڕای مەترسییەکان، لە شاری موسڵ چالاکییەکییان بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت بەڕێوەبرد.

 

جێگای ئاماژەیە ئەمە یەکەمی کاروانی هاوکارییەکانە کە بگەیەندرێتە گەڕەکی حەی نەجاڕی بەری راستی موسڵ و بەهۆی مەترسیەکانی ئەو ناوچەیە خێزانەکانی لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.

 

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی لە پارێزگای نەینەوادا بە هەزاران خێزانی ئاوارەی سنورەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هۆکاری سەرەکی ئاوارەبوونی خێزاکان شەڕ و ئاڵۆزییەکان و نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستییەکانە لە ناوچەکانیان.

 

بەمەبەستی رێگریکردن لە ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی موسڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بەرنامەیەکی پێشوەختە، زۆرترین هاوکارییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە دابین دەکات.