دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەتی کوێت کاروانێکی دیکەی هاوکارییە خۆراکیەکانی دەگەیەنێتە دانیشتوانی شاری موسڵ و پێداویستی خۆراکی بۆ 1000 خێزان لە گەڕەکی حەی نەجاڕی بەری راستی شارەکە پڕ دەکاتەوە.
رێکەوتی 17/7/2017 تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ دانیشتوانی موسڵ کە بەهۆی شەڕەوە کەمترین پێداویستی خۆرکییان دەست دەکەوێت و سەرەڕای مەترسییەکان، لە شاری موسڵ چالاکییەکییان بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت ئهنجامدهدات و هاوكاری خۆراكی دهگهیهنێته ناوچه تازه ئازادكراوهكان له ههڵمهتێكی تردا دهستكرا به دابهشكردنی پارسێلی خۆراك بهسهر 1000 خێزانی بهری لای راستی موسڵ و ناوچهكانی دیكهی دهوروبهری.
جێگای ئاماژەیە ئەمە یەکەمی کاروانی هاوکارییەکانە کە بگەیەندرێتە گەڕەکی حەی نەجاڕی بەری راستی موسڵ و بەهۆی مەترسیەکانی ئەو ناوچەیە خێزانەکانی لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.بەمەبەستی رێگریکردن لە ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی موسڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبەرنامەیەکی پێشوەختە، زۆرترین هاوکارییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە دابین دەکات.