Mobile menu

دابینکردنی هاوکاری خۆراکی بۆ ١٠٠٠ خێزانی دیکەی موسڵ

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)دا ١٠٠٠ پارسێلی خۆراکی وشک بۆ دانیشتوانی بەری راستی شاری موسڵ بە هاوکاری وڵاتی کوێت دابین دەکرێت.

 

رێکەوتی ٦/٨/٢٠١٧ کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی وڵاتی کوێت لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیەندرایە بەری راستی شاری موسڵ و تیمەکانی دەزگا پارسێلی خۆراکی وشکیان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی دانیشتووی ئەو شارەدا دابەش کرد.

 

بەپێی ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی ٧ مانگی رابردوودا ٢٩٩٩٢ خێزان لە ناو شاری موسڵ پێداویستییە جۆراو جۆرەکانیان لەلایەن ئەو دەزگایەوە بۆ دابین کراوە تەنها لەماوەی مانگی تەموزدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٨ کاروان هاوکاری خۆراکی و ناخۆراکی بەهەماهەنگی ئیغاسەی ئیسلامی و دەوڵەتی کوێت گەیاندووەتە ٦٨٠٠ خێزانی شارەکە.