Mobile menu

١٠٠٠ خێزانی دیکەی موسڵ هاوکاری دەکرێن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی بە هەماهەنگی وڵاتی کوێت لە ناو شاری موسڵ بەڕێوەبرد و هەزار خێزان سودمەند بوون.

 

رێکەوتی ٨/٨/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی دابینکردنی هاوکاریی خۆراکی بۆ دانیشتوانی شاری موسڵ کاروانێکی هاوکارییەکانی دەوڵەتی کوێتی گەیاندە شارەکە و هەزار خێزان سودمەند بوون.

 

جێگای ئاماژەیە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە دانیشتوانی موسڵ پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بەدەست ناکەوێت و بەردەوامی دان بە ژیان بەبێ هاوکارییەکانی رێکخراوە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی شارەکە ئەستەمە.

 

لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٧ەوە زیاتر لە ٣٠ هەزار خێزانی موسڵ لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە هاوکاری جۆراوجۆرییان پێشکەش کراوە و رۆژانە هاوکاری زیاتر دەگەیەندرێتە شارەکە.