Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکار کۆمەڵەی کورتەباڵایان لە دهۆک دەکات

لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا ئەمجارە لە پارێزگای دهۆک دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی بەسەر کۆمەڵەی کورتەباڵایانی دهۆکدا دابەشکرد.

 

رێکەوتی ١٠/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەڵەی کورتەباڵایانیان لە شاری دهۆک بەسەر کردەوە و هاوکاری و خۆراکیان پێشکەش کردن.

 

جێگای ئاماژەیە لەو چالاکییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا ٢٥٠ کەس سودمەند بوون و هاوکارییەکانیان بۆ دابین کرا.