Mobile menu

خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە کۆیە بەسەر دەکرێنەوە

koya 31.8.2017

خاوەن پێداویستییانی تایبەت بەشێکی گرنگی کۆمەڵگا پێکدەهێنن و بەردەوام پێویستیان بە هاوکاری و پاڵپشتییە. لەو رووەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پاڵپشتی کردنی ئەو بەشەی کۆمەڵگا.

 

رێکەوتی ٣٠/٨/٢٠١٧ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە شارۆچکەی کۆیە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بەسەر دەکرێنەوە، و هاوکارییان پێشکەش دەکرێت.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو چالاکییەدا پارسێلی خۆراکی پێشکەشی ٢٥٠ خاوەنپێداویستی شارۆچکەی کۆیە دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە ئەم چالاکییە لە چوار چێوەی هەڵمەتی بەرفراوانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە.