Mobile menu

گۆشتی قوربانی بۆ ٩٠٠ خێزان لە شاری موسڵ دابین دەکرێت

Mosul 2.9.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوکارییەکانی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لە رۆژی دووەمی جەژندا گۆشتی سور بە سپۆنسەری فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا بۆ ٩٠٠ خێزان لە موسڵ دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٢/٩/٢٠١٧ دووهەم رۆژی جەژنی قوربان دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کوشتنگەی هەولێر قوربانییەکی بەرفراوان دەکات و هەر هەمان رۆژ بە سپۆنسەری فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا سەرجەم گۆشتەکە پێشکەشی ٩٠٠ خێزان لە شاری موسڵدا دەکات.

 

جێگای ئاماژەیە لەسەرجەم کەمپەکانیشدا گۆشتی جەژن پێشکەشی ئاوارەکان دەکرێت، دوێنێ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری (الامانة العامة الاوقاف دولة الکویت) و گرووپی (حملة شعاع) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە زیاتر لە ٥ تەن گۆشتی سووری کە بۆ قوربانی کرابوون، پێشکەش ئاوارەکانی لە کەمپی خازر دەکات.