Mobile menu

١٢٠٣ خێزان لە کەرکووک گۆشتی قوربانییان پێشکەش دەکرێت

karkuk 2.9.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە هاوکاری پێشکەی ١٢٠٣ خێزان لە پارێزگای کەرکووک دەکات

 

دووەم رۆژی جەژنی قوربان رێکەوتی ٢/٩/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی جەژنەوە قوربانی دەکات و لە چەندین هەڵمەتدا بەسەر ١٢٠٣ خێزانی کەمدەرامەتی پارێزگای کەرکووکدا دابەشی دەکات.

 

دوابەدوای ئامادەکردنی گۆشتەکە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هاوکارییەکانیان ماڵ بەماڵ بۆ خەڵکی کەمدەرامەتی دوزخورماتوو، سرکران، دەروازە، تبە و شۆریجەی کەرکووک دابین دەکرێن.

 

جێگای ئاماژەیە هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی  لە کوشتنگەی هەولێر قوربانییەکی بەرفراوان دەکات و  بە سپۆنسەری فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا پێشکەشی ٩٠٠ خێزان لە شاری موسڵدا دەکات.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە درێژایی رۆژانی جەژنی قوربان بەردەوام دەبێت لە چالاکییە خێرخوازییەکانی و هەوڵ دەدات زۆرترین خێزانی کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەر لە هاوکارییەکان سودمەند ببن.