Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندە موسڵ

Mosul 18.9.2017

٥٠٠خێزان لە گەڕەکی رەشیدیەی موسڵ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێتەوە هاوکاری خۆراکییان پێشکەش دەکرێت.

 

لە موسڵ بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە و‌ێرانەیەک بەجێماوە و دانیشتوانی شارەکە بەدەستی کێشەوگرف گەلی وەکوو کەم خۆراکی، نەبوونی ئاوی خاوێن و نائارامی، دەناڵێنن، هەر بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێکەوتی ١٧/٩/٢٠١٧ وێڕای بوونی مەترسی لەسەر تیمەکانی دەزگا دەستی هاوکاری و یارمەتی بە سپۆنسەری وڵاتی کوێت پێشکەشی ٥٠٠ خێزانی دانیشتووی پارێزگاکە دەکات.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧ەوە هەڵمەتی هاوکارییەکانی بۆ ناو شاری موسڵ دەستپێکرد و هەتا ئێستا لەو هاوکارییانە بەردەوامە.