Mobile menu

هاوکاری خۆراکی پێشکەشی خێزانە کەمدەرمەتەکان لە کەرکووک دەکرێت

Karkuk 19.9.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکانی کوردستان، هاوکاری خۆراکی پێشکەش ٣٧٧ خێزان لە کەرکووک دەکات.

 

رێکەوتی ١٩/٩/٢٠١٧  لەهەڵمەتێکدا هاوکاری خۆراکی ماڵ بە ماڵ لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی پارێزگای کەرکووکدا دابەش دەکرێت و لەم هەڵمەتەدا ١٩٦ خێزان سودمەند دەبن.

 

لە چالاکییەکی دیکەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراکی وشکی پێشکەشی ١٨١ خێزانی کەمدەرامەتی گەڕەکەی کۆبانێی پارێزگای کەرکووک کرد.