Mobile menu

١٠٠٠ خێزانی کەرکووک لە هەولێر هاوکاری دەکرێن

Hawler.28.10.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هاوکارییان گەیاندە ١٠٠٠ خێزانی کەرکووک کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە.

 

Karkuk.28.10.2017 رێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەکوو (بەتانی و خۆراکی وشک و تەندرووستی)یان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی کەرکووکیدا کە روویان لە هەولێر کردووە دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە ئەم چالاکییە لە بنسەڵاوەی سەربە هەولێر بەڕێوەچووە و زۆربەی خێزانەکان لەم ناوچەیەدا نیشتەجێن و لە داهاتوودا هاوکاری دەگەیەنرێتە خێزانەکانی دیکەی کەرکووک کە لە گەڕەک و ناوچەکانی هەولێردا نیشتەجێ بوون.