Mobile menu

٦٠٠ خێزانی دیکەی خورماتوو لە گەرمیان هاوکارییان پێشکەش دەکرێت

KALAR.11.7

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی دەگەیەنێتە ٦٠٠ خێزانی دیکەی خورماتوو کە  لە ئیدارەی گەرمیان نیشتەجێن.

 

رێکەوتی ٧/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراکییان گەیاندە خێزانەکانی خورماتوو کە بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە ژیان و ماڵی خۆیان بە جێهێشتووە و روویان لە ئیدارەی گەرمیان کردووە ٦٠٠ خێزان سودمەند دەبن.

 

لە چالاکییەکانی ئەم دواییەی دەزگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌دا ١٥٥٠ خێزانی خورماتوو پارسێلی خۆراکی وشکیان پێشکەش دەکرێت و لە داهاتوودا هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانانە درێژەی دەبێت. بەهۆی ئاڵۆزییەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەشێکی زۆری خێزانەکان ماڵ و ژیانی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کردووە.

 

جێگای ئاماژەیە تیمە پزیشکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەی گەڕۆک بەردەوام چارەسەر و پشکنینی تەندرووستی پێشکەشی هاونیشتمانیانی کەرکووک و خورماتوو و دەوربەری دەکەن، پێداویستییە تەندرووستییەکانیان بۆ پڕ دەکەنەوە.