Mobile menu

‌هەزار خێزانی مەخموور لە شەمامک هاوکاری دەکرێن

shamamk11.115

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خەڵکی قەزای مەخموور و دەوربەری هاوکاری گەیەندرایە زیاتر لە ١٠٠٠ خێزانی مەخموور لە شەمامک.

رێکەوتی ١١/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەکوو (دۆشەک و بەتانی و پێداویستی خۆراکی و شیر)یان بەسەر زیاتر لە ١٠٠٠ خێزانی مەخموور کە روویان لە شەمامک کردووە دابەشکرد.

 

جێگای ئاماژەیە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خێزانەکانی کەرکووک، خورماتوو و مەخموور و هەموو ئەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە بەردەوام دەبێت.