Mobile menu

هاوکاری بۆ ٨٠٠ خێزانی کەرکووک لە هەولێر دابەش دەکرێت

Bnaslawa.12.11.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری میر تەحسین میری ئێزیدییەکان جۆرەها پێداویستی پێشکەش ٨٠٠ خێزانی کەرکووک دەکات کە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێن.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ١٢/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی میر تەحسین میری ئێزیدیەکانیان بەسەر ٨٠٠ خێزانی کەرکووکدا بڵاو کردەوە، کە هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە (دۆشەک، بەتانی و پارسێلی خۆراک).

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش ناونووس کردنی ئەو خێزانانەی کەرکووک کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە پارێزگاکانی دیکەی کوردستان کردووە، بە هاوکاری خێرخوازانی کوردستان و بیانی بەشێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە

.