Mobile menu

٢٦٠ خێزان لە زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکانی کوردستان هاوکاری دەکرێن

bAMO 23.11.20172

کاروانێکی دیکە لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیەنرێتە ناوچە زیان لێکەوتووەکانی بومەلەرزەکانی کوردستان کە تیایدا خواردن و خێمە و پێداویستییەکانی دیکە پێشکەش بە ٢٦٠ خێزان دەکرێت.

 

رێکەوتی ٢١/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شارەدێی بەمۆیان بەسەر کردەوە و لە چالاکییەکدا ٢٦٠ پارسێلی خۆراک و ١٢٦٠  بەتانی و ٢٦٠ یاری منداڵان و ٥ خێمە پێشکەشی ٢٦٠ خێزانی زیان لێکەوتووی بومەلەرزەکان دەکەن.

 

جێگای ئاماژەیە ١٢/١١/٢٠١٧ بومەلەرزەیەکی بەهێز باشور و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە دەربەندیخان و پارێزگای کرماشان زیانی گیان و ماڵی لێکەوتەوە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوابەدوای بومەلەرزەکە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی زیان لێکەوتووان. تیمەکانی جۆرەها پێداویستی سەرەتایی دەگەیەننە خێزانەکان.