٥٠٠ خێزانی دیکەی مەخمور لە هەولێر هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

٥٠٠ خێزانی دیکەی مەخمور لە هەولێر هاوکاری دەکرێن

shamamk 28.11

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە خێزانەکانی مەخمور لە شارەدێی شەمامکی سەربە پارێزگای هەولێر و ٥٠٠ خێزان سودمەند دەبن.

 

رێکەوتی ٢٨/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی هاوکاریەکانیان لە بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی گەیاندە ٥٠٠ خێزانی مەخمور کە لە شەمامک سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوون، جێگای ئاماژەیە هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە پارسێلی خۆراک و تەندرووستی و بەتانی.

 

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش ناونووس کردنی ئەو خێزانەنەی مەخمور کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناچار بەبەجێ هێشتنی ژیان و ماڵی خۆیان بوون لە هەولێر هاوکاری جۆراو جۆر بە هەماهەنگی رێکخراو و ناوەندە هاوبەشەکانی پێشکەش بەو خێزانانە دەکات