Mobile menu

١٥٠ خێوەت پێشکەشی زیان لێکەوتوانی دەربەندیخان دەکرێت

darbandikhan 17.121

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش روودانی بومەلەرزەکانی کوردستان چەندین کاروان هاوکاری گەیاندووەتە زیانمەندانی دەربەندیخان و دەوروبەری و ئەمجارەش ١٥٠ خێوەت پێشکەشی ئەو خێزانانە دەکات.

 

Darbandikhan17.12 رێکەوتی ١٧/١٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شارۆچکەی دەربەندیخانیان بەسەر کردەوە و پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی دانیشتوانی شارەکە، ١٥٠ خێوەت پێشکەشی ئەو خێزانانە دەکەن کە لە زیانمەندانی سەرەکەی بومەلەرزەکانن.

 

پاش روودانی بومەلەرزەکان، شارۆچکەی دەربەندیخان و دەوروبەری لە سنوری هەرێمی کوردستاندا زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، ئێستاشی لەگەڵدابێت دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ترسی دوبارەبوونەوەی بومەلەرزەکان لە دەرەوەی خانووەکانیان دەمێننەوە.