Mobile menu

١٥٠ خێوەتی دیکە دەگەیەنرێتە دەربەندیخان

Darbandiakhan 19.12

لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەم کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگاتە شارۆچکەی دەربەندیخان و ١٥٠ خێوەت پێشكەشی زیانمەندانی بومەلەرزەکان دەکرێت.

 

رێکەوتی ١٨/١٢/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیانمەندانی بومەلەرزەکانی شارۆچکەی دەربەندیخانیان بەسەر کردەوە  و ١٥٠ خێوەتیان پێشکەشی ئەو خێزانانە کرد کە لە زیانمەندانی سەرەکەی بومەلەرزەکانن.

 

پاش روودانی بومەلەرزەکان، شارۆچکەی دەربەندیخان و دەوروبەری لە سنوری هەرێمی کوردستاندا زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، ئێستاشی لەگەڵدابێت دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ترسی دوبارەبوونەوەی بومەلەرزەکان لە دەرەوەی خانووەکانیان دەمێننەوە. تیمەکانی پشکنینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بارودۆخی ژیانی ئەو خێزانانە دەکۆڵنەوە و لە زووترین کاتدا هاوکاری پێویست دەگەیەنرێتە ئەو خێزانانەی کە بارودۆخی ژیانیان ناجێگیرە.