Mobile menu

جلوبەرگ پێشکەشی ٥٢٥ منداڵی کەرکووک دەکرێت

IMG 7303

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمپانیای ئەربیل ستیل چلاکییەکیان بە ئامادەبوونی هونەرمەندی کورد ''هێلی لۆڤ'' بۆ خزمەت کردنی منداڵانی کەرکووک بەڕێوەدەبەن و لە چالاکییەکەدا جلوبەرگ پێشكەش منداڵەکان دەکەن.

 

IMG 7180 رێکەوتی ٢٧/١٢/٢٠١٧ لە هۆڵی وەرزشی فەرانسۆ حەریری لە پارێزگای هەولێر، ٥٢٥ منداڵی کەرکووک لە کەشێکی شادیدا و بە ئامادەبوونی هونەرمەندی کورد هێلی لۆڤ لەلایەن دەزگای خێڕخوازیی بارزانی و کۆمپانیای ئەربیل ستیلەوە جلوبەرگیان پێش کەش دەکرێت.

 

ئیسماعیل عەبدولعەزیز ئەندامی دەستەی کارگێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بەو چالاکییە گوتی: ''ئەمە دووەم جارە کە چالاکی لەو شێوەیە بۆ دڵخۆشکردنی منداڵەکان بەرێوە دەبەین و جاری پێشووش کێبرکێی ئەسپ سواریمان  بۆ منداڵەکان رێکخستبوو کە تیایدا جلوبەرگیشـمان پێشکەشی منداڵەکان کرد'' لە درێژەدا گوتی: ''زۆربەی چالاکییەکانمان دابینکردنی پێداویستی بووە بۆ خێزانەکان و ئەمجارە فۆکسمان خستووەتە سەر منداڵەکان و هەوڵ دەدەین کەموکوڕیەکانیان بۆ پڕ بکەینەوە''.