Mobile menu

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە کەمپەینی رووداوی دەربەندیخاندا دەکات

Darbandikhan 27.11.2017111

لە چوار چێوەی کەمپەینەکەدا هاوکاری دەگەیەنرێتە زیانمەندانی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخان

 

دوا بەدوای راگەیاندنی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراو و کۆمپانیا جیهانی و ناوخۆییەکان بەشداری لە کەمپەینەکەدا کرد، کە ئامانج لە رێکخستنی کەمپەینەکە کۆکردنەوەی هاوکارییەکانە بۆ زیانمەندانی رووداوی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان.

 

Darbandikhan 27.11.201711q1 رۆژی ١٦/١٢/٢٠١٧ لە دەربەندیخانەوە کەمپەینی "رووداوی دەربەندیخان" راگەیەندرا بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بوو بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی شارەکە. و لە ماوەی ١٥ رۆژدا کۆتایی بە کەمپەینەکە هێنرا کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دابینکرنی ( ٢٤٥٠ پارسێلی خۆراک، ٩٥٨ فیلتەری ئاو، ٢٠٠ خێمە، ٢٥٠ بەتانی، ١٥٠ ئامێری گەرمکەرەوە و ١٥٠ پارسێلی تەندرووستی) بەشداری لە کەمپەینەکەدا کرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراو و کۆمپانیا جیهان و ناوچەییەکان بەشداری لەم کەمپینەدا کردووە کە بریتیین لە (دەزگای LDS، One Vision،  AFAD، Qned).

 جێگای ئاماژەیە لە یەکەم رۆژی رووداوی بوومەلەرزەکەی دەربەندیخانەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دەم زیانلێکەوتووانەوە رۆشتووە و هاوکاری جۆرا و جۆری پێشکەش بە خەڵکی ئەو شارە کردووە.

 

پاش روودانی بومەلەرزەکان، شارۆچکەی دەربەندیخان و دەوروبەری لە سنوری هەرێمی کوردستاندا زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، ئێستاشی لەگەڵدابێت دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ترسی دوبارەبوونەوەی بومەلەرزەکان لە دەرەوەی خانووەکانیان دەمێننەوە. تیمەکانی پشکنینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بارودۆخی ژیانی ئەو خێزانانە دەکۆڵنەوە و لە زووترین کاتدا هاوکاری پێویست دەگەیەنرێتە ئەو خێزانانەی کە بارودۆخی ژیانیان ناجێگیرە.