٢٠٠ خێزانی کەرکووک و خورماتوو لە چەمچەماڵ هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

٢٠٠ خێزانی کەرکووک و خورماتوو لە چەمچەماڵ هاوکاری دەکرێن

Slemani 16.1.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاری کردنی خێزانەکانی کەرکووک و خورماتوو کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە ناچاربوون ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و روو لە پارێزگاکانی دیکەی کوردستان بکەن.

 

Slemani 16.1.2018 رێکەوتی ١٥/١/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی قادر کەرەمی سەربە قەزای چەمچەماڵ، هاوکارییەکانی (بەتانی، سۆبە و پێداویستی خواردن و تەندرووستی)یان پێشکەش ٢٠٠ خێزانی کەرکووک و خورماتوو کرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە رۆژی یەکەمی هاتنی خێزانەکانی کەرکووک و خورماتوو بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانایانەوە رۆشتووە و جۆرەها پێداویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری رێکخراوە و ناوەندە جیهانی و ناوچەییەکان پێشکەش بەو خێزانانە کردووە.