Mobile menu

لە گوێر هاوکاری پێشکەشی ٥٠٠ خێزان دەکرێت

Gwer 23.1.2017 2

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هاوکاریان گەیاندە ٥٠٠ خێزانی گوێڕ و دەوروبەری کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە بارودۆخی ژیانیان نا لەبارە.

 

Gwer 23.1.2017 1 ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٣/١/٢٠١٧ لە گوندی شەمشولەی سەربە شارەدێی گوێڕ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچوکۆچبەرانی عێراقی پارسێلی خۆراک و تەندرووستی و بەتانییان بەسەر ٥٠٠ خێزانی گوێر و دەوروبەری دابەش کرد.

 

جێگای ئاماژەیە بەهۆی بارودۆخی سەختی ژیان لەو ناوچانە و ئاوارەبوونی بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکانی گوێر و دەوروبەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەوڵدایە کە بەردەوام هاوکاری بگەیەنێتە دانیشتوانی ئەو ناوچانە.