هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەربەندیخان بەردەوامە
Mobile menu

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەربەندیخان بەردەوامە

Darbandikhan 24.1.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگایLDS ی ئەمریکی هاوکاری ماددیان گەیاندە ٥٠٠ خێزانی دەربەندیخان کە بە هۆی بوومەلەرزەوە زیانیان پێکەوتووە.

 

رێکەوتی ٢٣/١/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پشتیوانی کردنی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان و دەوروبەرییەوە زیانمەند بوون، هاوکاری ماددیان گەیاندە ١٥٠ خێزانی ئەو شارە. جێگای ئاماژەیە رۆژی پێشتریش رێکەوتی ٢٢/١/٢٠١٧ ئەو هاوکارییە گەیەندرابووە ٣٥٠ خێزان.

 

هاوکارییەکان بۆ هەرخێزانێک بڕی ٣٠ دۆلاری ئەمریکییە کە لەلایەن دەزگای LDSی ئەمریکییەوە دابین کرابوون و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خێزانەکانی دابەش کردن، بڕی هاوکارییەکە لە رێگای چەکێکەوە بە خێزانەکان دەدرێت کە دەتوانن لە بازاڕ کردن بەکاری بهێنن.