١٥٠ خێزانی شەهیدی شەڕی دژی داعش لە هەولێر هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

١٥٠ خێزانی شەهیدی شەڕی دژی داعش لە هەولێر هاوکاری دەکرێن

Hawler 29.1.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا جۆرەها هاوکارییان گەیاندە ١٥٠ خێزانی شەهیدی شەڕی دژی داعش.

 

hawler.29.1.2018 ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٩/١/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا (دۆشەک و بەتانی و سەرین و پارسێلی خۆراکییان) پێشکەشی ١٥٠ خێزانی شەهیدی شەڕی دژی داعش لە هەولێر کرد.

 

بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر رۆڵی خانەوادەی شەهیدان دەڵێت: ئێمە وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆمان بە خزمەتکاری کەسوکاری شەهیدانی سەربەرز دەزانین و بەردەوام لە هەوڵداین کە خزمەتییان بکەین بەپێی توانا و ئیمکانی خۆمان''.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراو و ناوەندە جیهانی و ناوخۆییەکان بەردەوام پێداویستی جۆراوجۆری پێشکەش بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران کردووە.