Mobile menu

٢٢٠ خێزانی هەژار و خاوەنپێداویستی تایبەت لە دەربەندیخان هاوکاریی دەکرێن

Darbandikhan 29.1.2017

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاری دەزگایLDS ی ئەمریکی لە رێگای چەکی پارەوە هاوکاریی گەیاندە ٢٢٠ خێزانی هەژار و خاوەنپێداویستی تایبەتی دەربەندیخان کە بە هۆی بوومەلەرزە کانەوە زیانیان پێکەوتووە.

 

Darbandikhan 29.1.20171 رێکەوتی ٢٨/١/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەربەندیخان بەمەبەستی پشتیوانی کردنی ماددی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانمەند بوون، چەکی پارەی پێشکەش ٢٢٠ خێزانی ئەو شارە کرد.

 

هاوکارییەکان بۆ هەرخێزانێک بڕی ٣٠ دۆلاری ئەمریکییە کە لەلایەن دەزگای LDSی ئەمریکییەوە دابین کراوون و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خێزانەکانی دابەش کردن، بڕی هاوکارییەکە لە رێگای چەکێکەوە بە خێزانەکان دەدرێت کە دەتوانن لە بازاڕ کردن بەکاری بهێنن.