Mobile menu

لە درێژەی چالاکییەکاندا ٨٨٠ خێزان لە موسڵ هاوکاری دەکرێن

mousl 7.3.2018

هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکان دەگەیەنرێتە گەڕەکی نەبی شیتی ناو شاری موسڵ و تیایدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت خۆراکییان گەیاندە٨٨٠ خێزانی شارەکە.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ٧/٣/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت هاوکاری خۆراکییان بەسەر ٨٨٠ خێزانی گەڕەکی نەبی شیتی بەری راستی موسڵ بڵاو کردەوە کە خێزانەکان تیایدا لە دۆخێکی زۆر خراپدا ژیان بەڕێ دەکەن.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەم کاروانی هاوکارییەکانیان گەیاندە بەری راستی موسڵ و لەو دووچالاکییەدا ١٦٣٠ خێزان سودمەند بوون.

 

 

ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوودا ٩٠٠ بەشە خۆراکی دیکە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێتەوە دەگاتە هەردوو بەری راست و چەپی شاری موسڵ، کە خێزانەکان تیایدا لە دۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.