Mobile menu

١٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە دهۆک هاوکاری دەکرێن

dhok 11.3.2018 2

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بەمەبەستی پاڵپشتی ماددی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان هاوکارییان بەسەر ١٠٠٠ خێزانی پارێزگای دهۆکدا دابەش کرد.

 

dhok 11.3.2018 3 پێنجشەممە رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٨ لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، هاوکاری خۆراکی گەیەندرایە ٧٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی ناوشاری دهۆک.

 

 

لە درێژەی چالاکییەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت هاوکارییان گەیاندە ١٥٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی شارۆچکەی شێخان و ١٥٠ خێزانی دیکەی شارۆچکەی زاخۆ.

 

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن و تیایاندا زیاتر لە ٦٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستاندا سودمەند دەبن.