Mobile menu

سێهەم هەڵمەتی هاوکارییەکان گەیەندرایە موسڵ

mousl 11.3.2018

هەڵمەتێکی دیکەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت دەگەیەنرێتە گەڕەکی حەی خەزرای ناو شاری موسڵ و تیایدا هاوکاری خۆراکی گەیاندرایە ٧٥٠ خێزانی شارەکە.

 

ئەمرۆ رێکەوتی ١١/٣/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە سێیەمین هەڵمەتی هاوکارییەکانیان بۆ ناوشاری موسڵ هاوکاری خۆراکییان بەسەر ٧٥٠ خێزانی گەڕەکی حەی خەزرای موسڵ دابەشکرد کە خێزانەکان تیایدا لە دۆخێکی زۆر خراپدا ژیان بەڕێ دەکەن.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە ماوەی دوو هەفتەدا سێهەم کاروانی هاوکارییەکانیان گەیاندە موسڵ و لەو سێ چالاکییەدا ٢٢٥٠ خێزان سودمەند بوون.