Mobile menu

٦٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت هاوکاری دەکرێن

Soran 12.3.2018 5

لە قەزاکانی (هەریر، شەقڵاوە، سۆران، مێرگەسۆر و چۆمان) دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بەمەبەستی پاڵپشتی ماددی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان هاوکارییان بەسەر ٦٠٠ خێزاندا دابەش کرد.

 

پێنجشەممە رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٨ لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، هاوکاری خۆراکی گەیەندرایە ٦٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی قەزاکانی (هەریر، شەقڵاوە، سۆران، مێرگەسۆر و چۆمان).

 

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن و تیایاندا زیاتر لە ٦٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستاندا سودمەند دەبن.