Mobile menu

لە رانیە قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان هاوکاری دەکرێن

Rania 11.4.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی چالاکییەکانیدا هاوکاری خۆراکی و تەندروستی پێشکەش ٤١٠ ژوری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی راپەڕین لە رانیە کرد.

 

رێکەوتی ١٠/٤/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاریکردنی قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستاندا پێداویستی خاوێنکەرەوە و خۆراکی گەیاندە قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی راپەڕین لە رانیە. لەم چالاکییەی تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ١٦١٠ قوتابی لە ٤١٠ ژووری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆکە سودمەند بوون.

 

جێگای ئاماژەیە رێکەوتی ٢٥/٢/٢٠١٨سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای هەولێر پرۆژەی هاوکاری کردنی ٤٦٩٧٦ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی کوردستانی راگەیاند، دوابەدوای ئەوەش لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەڵمەتەکە دەستی پێکرد، کە بە تێکڕا قوتابییانی ١٤ زانکۆ لە هەرێمی کوردستان سودمەند دەبن.