Mobile menu

١٩٤٠ قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە هاوکاری دەکرێن

halabja 12.4.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی دیکەی بۆ خزمەتی قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان بەڕێوەبرد و لە درێژەی چالاکییەکانیدا هاوکاری خۆراکی و تەندروستی پێشکەش ١٩٤٠ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی هەڵەبجە کرد.

 

چوارشەممە رێکەوتی ١١/٤/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوکاریکردنی قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستاندا، پێداویستی خاوێنکەرەوە و خۆراکی گەیاندە قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە و تیایدا هاوکاری خۆراکی و تەندرووستی پێشکەش بە ١٩٤٠ قوتابی لە ٤٨٥ ژوری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆکە کرد.

 

جێگای ئاماژەیە رێکەوتی ٢٥/٢/٢٠١٨سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای هەولێر پرۆژەی هاوکاری کردنی ٤٦٩٧٦ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی کوردستانی راگەیاند، دوابەدوای ئەوەش لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەڵمەتەکە دەستی پێکرد، کە بە تێکڕا قوتابییانی ١٤ زانکۆ لە هەرێمی کوردستان سودمەند دەبن.