Mobile menu

هاوكاری خۆراكیی گه‌یاندرایه‌ ١٠٠ خێزانی ئاواره‌ی كه‌ركووك

 

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هاوکارییەکانی بۆ ئاوارەکانی کەرکووک له‌ شاری هه‌ولێر، پێداویستی خۆراکیی به‌یانیانی بۆ ١٠٠ خێزان دابین کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٦/٤/٢٠١٨ لە هۆڵی داخراوی یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر پێداویستی خۆراكیی ژه‌می به‌یانیان كه‌ پێكهاتبوو له‌ (پاقله‌، نۆك، مره‌با، زه‌یتوون، شیری وشك) به‌سه‌ر ١٠٠ خێزانی ئاوارەی کەرکووک دابه‌شكرا.

 

جێگای ئاماژەیە بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی کەرکووک و مەترسی لەسەر ژیانیان، بەشێکی بەرچاو له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لەسەرەتای ئاوارەبوونیانەوە، سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی تۆمار كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری به‌رده‌وام بۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی رێكخراو.