Mobile menu

زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک هاوکاری دەکرێن

dhok 7.5 2

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانیان گەیاندە ئەو خێزانانەی کە زۆرترین زیانیان لێکەوتووە بە هۆی لافاوەوە لە پارێزگای دهۆک.

 

رێکەوتی ٥/٤/٢٠١٨ بەهۆی باران بارینەوە لافاوێک ناوشاری دهۆکی گرتەوە و زیانی گەیاند بە زیاتر لە ٥٠ خێزان و بە هۆیەوە ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە.

 

تیمەکانی دەزگا خێرخوازیی بارزانی پاش هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە هاوکارییەکانیان گەیاندە خەڵكە لێقەوماوەکە و تیایدا هاوکاری خۆراکی و جلوبەرگ و بەتانیان پێشکەش بە ٢١ خێزان کرد، کە ئەو خێزانانە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

 

یەکێک لە ئەرکەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاناوەچوونی خێرایە لە باری لە ناکاودا و تیمەکانی هەردەم لە ئامادەییدان بۆ هەر حاڵەتێکی هاوشێوە.