٤٥٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەولێر هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

٤٥٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەولێر هاوکاری دەکرێن

Hawler 9.5 1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانیان بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستاندا، هاوکاری خۆراکییان گەیاندە ٤٥٠ خێزان لە پارێزگای هەولێر.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٩/٥/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەتی کوێت پرۆژەیەکی هاوکاری کردنی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و بەشێک لە ئاوارەکانی خواروی عێراقی بەڕێوەبرد. لەم پرۆژەیەیدا هاوکاری خۆراکی پێشکەش بە ٤٥٠ خێزان لە هیران ستی شاری هەولێر کرا.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەران لە سەرتاسەری کوردستاندا.